تاقیکردنەوەکان لەسەر داوای حکومەتی ژاپۆن کە دەیەوێت لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ ھەموو پێشھاتێک بکات کە ئەگەری ڕوودانیان لە کاتی ئۆڵۆمپیاد ھەیە.
لە تاقیکردنەوەکانیش کە چەندین پێشبڕکێی لەخۆگرتبوو ھیچ ھاندەرێک ئامادە نەبوو، ئەمەش لە کاتێکدایە یەکێک لە بژاردەن ئەوەیە ڕێگە نەدرێت ھاندەران ئامادە بن بەتایبەت کە جارێکی تر حکومەتی ئەو وڵاتە دۆخی مەترسیداری وڵاتەکەی بەھۆی کۆرۆنا تازە کردەوە.


سەرجەم تاقیکردنەوەکانیش بە پابەند بوون بەتەواوی ڕێنماییە تەندروستیەکان بەڕێوەچوون کە لیژنەی ڕێکخەر دەیەوێت وەرزشکاران پابەند بکات بە ڕێنماییە خۆپارێزییەکان بۆ ئەوەی دووچاری ھیچ مەترسیەک نەبن.


ئم تاقیکردنەوانەش لە کاتێکدایە تادێت دەنگۆی ناڕەزایی خەڵکی ئەو وڵاتە دژی بەڕێوەچوونی ئۆڵۆمپیاد زیاتر دەبێت و بە پێی نوێترین ڕاپرسی نزیکەی لەسەدا ٨٠ی خەڵک دژی بەڕێوەچوونی ئۆڵۆمپیادن.