لە میانی یارییەکانی پریمەرلیگ لیڤەرپوڵ میوانداری ساوسھامبتۆن کردو یارییەکەشی بە ٢ گۆڵی بێ بەرامبەر لێ بردەوە.


لیڤەرپوڵ لە گێمی یەکەم باشتر دەرکەوت و لەدوای دەستدانی چەندین ھەل لە دەقیقەی ٣١ سادیۆ مانی گۆڵی پێشکەوتنی یانەکەی کرد.


لە گێمی دووەم ھەردوو یانە چەندین ھەلیان بۆ ڕەخسا بەڵام نەیانتونی گۆڵی پێ بکەن بەتایبەت ساوسھامبتۆن کە چەند جارێک نزیک بوون لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام ئاست بەرزی گۆڵپارێز بووە ڕێگر لەبەردەمیان.


دواجاریش لە دەقیقەی کۆتایی یارییەکە تیاگۆ ئەلکانتارا توانی گۆڵی دووەم و دڵنیایی بۆ لیڤەرپوڵ بکات و سەرکەوتنی تیپەکەی یەکلایی بکاتەوە کە بە ٦ خاڵ لە لیستەر سیتی چوارەم دوورن و یارییەکی دواخراویشیان ھەیە.