چێڵسی چووە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگ
کوردسات نیوز
٩ی ئایاری ٢٠٢١
٨٢٣
لە یاری لووتکەی ھەفتەی ٣٥ی پریمەرلیگ یانەی مانچستەر سیتی میوانداری یانەی چێڵسی کردو یاریەکەش بە ٢ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەسودی چێڵسی کۆتایی ھات.
مان سیتی لە یارییەکە بە پێکھاتەیەکی نیمچە یەدەک یاری کرد کە پیپ گواردیۆلا پشووی بە ٨ یاریزانی پێکھاتەکەی دابوو، سەرەڕای ئەوەش مان سیتی لە یارییەکە دەستپێشخەری کرد لە گۆڵکردن و لە دەقیقەی ٤٤ بە گۆڵێکی ستیرلینگ پێشکەوتن.
لەدوا ساتەکانی گێمی یەکەم داوەر فیکەی پەنالتی بۆ مان سیتی لێدا و سێرجیۆ ئەگوێرۆ ھەوڵی دا بە پانینکا گۆڵی پێ بکات بەڵام گۆڵپارێزبووە ڕێگر و ڕێگەی نەدا گۆڵ بکات.
لە گێمی دووەم چیڵسی باشتر بوو کە توانیان لە دەقیقەی ٦٣ ئەنجامەکە لە ڕێگەی حەکیم زیاش یەکسان بکەنەوە.