بەر لە چوار ھەفتە لە کۆتایی خولی پلە دووی ئیسپانیا ئیسپانیۆل بووە میوانی یانەی ریاڵ زاراگۆزا و یارییەکەش بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتایی ھات.

ئیسپانیۆل بەر لە چوار ھەفتە لە کۆتایی خولەکە خاوەنی ٧٨ خاڵە و بەجیاوازی ١٢ خاڵ لە پێش یانەی ئەلمێریای سێیەمی ریزبەندییەوە دێت، بەمەش بە رەسمی سەرکەوت بۆ خولی پلەیەک.

بەم سەرکەوتنەش ئیسپانیۆل پارێزگاری لە نەریتەکەی کرد کە ھەمیشە دوای وەرزێک لە دابەزین بۆ خولی پلە دوو دەگەڕێتەوە بۆ پلەیەک و ئەمە پێنجەم جارە ئەو کارە دەکات.

لە ئیسپانیا دوو یانەی پێشەنگ بە شێوەیەکی راستەوخۆ دەگەنە خولی پلەیەک و ئێستاش مایۆرکا بە ٧٢ خاڵ پلەی دووەمی گرتووە و ٦ خاڵ لە پیش ئەلمێریای سێیەم دێت و ئەویش نزیکە دوای وەرزێک دابڕان بگەڕێتەوە خولی پلەیەک.