لەبارەی ئیدین ھازاردەوە زیدان وتی، ئەو گرێبەستی لەگەڵ ئێمە ھەیە و بردنەوەی لێرە دەوێت، برواشمان پێیەتی و ئومێدیشمان وایە کە لەنزیکترین کاتدا بگەڕێتەوە ئاستی بەرزی خۆی. 

لەبارەی داھاتوی خۆشییەوە راھێنەرەکەی مێرەنگی وتی، پێویستە سەرەتا وەرزەکە تەواو بێت، بەڵام ئەوەی کە دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە شتەکمان بۆ یانەکە ئاسان دەکەم، ئەم یانەیە ھەموشتێکی بەمن داوە و بۆیە منیش ئاسانکاری بۆ دەکەم، بەڵام کارێکی دروست نییە کە لە ئێستاوە باس لە داھاتووم بکەم گرنگ ئەوەیە سەرنج لەسەر یارییەکان بدەین بزانین چی روو دەدات. 

لەبارەی سێرجۆ رامۆسیشەوە زیزۆ وتیشی، بەداخەوە ئێستا خەمی سەرەکی ئێمە یاریەکەی سیڤییای بەڵام ئەو ناتوانێت بەھۆی پێکانەوە بەشدار بێت، بەڵام تەنھا شتێک کە گرنگ بێت ئەوەیە کە زوو چاک ببێتەوە.