ھاوکات زڤیریڤ ھەر لەسەرەتاوە دەستی بەسەر یارییەکەدا گرت و توانی کۆمەڵەی یەکەم بە ئاسان و بە ئەنجامی ٦-٣ تێپەڕێنێت و ھەنگاوێک لە بردنەوە نزیک ببێتەوە .
بۆ کۆمەڵەی دووەم ئەگەرچی ھەلێکی باش ھاتە بەردەم ئیڤانز بۆ ئەوەی ئەنجامەکە ھاوتا بکاتەوە .
بەڵام زڤیریڤ ململانێیەکی بەھێزی کرد و توانی لەڕێی تای برێک و بە ئەنجامی ٧-٦ ئەو کۆمەڵەیەشی بگرێت و یارییەکەی بە ٢ کۆمەڵەی بێ بەرامبەر بردەوە و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی کە لەوێ رووبەڕوی رافائیل نادال دەوەستێتەوە .