ئەنجامی یاری چونی نێوانیان کە لە لاسیرامیکا کرابوو بە ٢ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەسودی تیپەکەی ئیمیری کۆتایی ھاتبوو. 
ئەگەرچی نوێنەرەکەی ئینگلیز پێویستی بە بردنەوە ھەبوو بۆ ئەوەی خۆی بگەیەنێتە یاری کۆتایی ، بەڵام تەنھا گۆڵێکی بەس بوو بۆ ئەوەی بەو ئامانجە گەورە و زێرینە بگات .


سەرباری ئەوەی کە پێشبینی دەکرا ئیمیری تارادەیەک بەشێوازی بەرگری یاری بکات بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ئەنجامی چونی بکات ، بەڵام بە پێچەوانەوە یاریییکی کراوە و ھێرشبردنیشیان ئەنجام دەدا .


یارییەکە بە فشاری بەردەوامی ھەردولا دەستی پێکرد و یاریزانان چەندین جار دەگەیشتنە سەر گۆڵ و گۆڵپارێزانیش سەرکەوتوو دەبوون لە خاوێن ھێشتنەوەی تۆڕی گۆڵەکەیان و دوای ئەوەی بەشی یەکەم بە سپێتی کۆتایی ھات .


بۆ گێمی دووەم پێشبینی ئەوە دەکرا کە گەنەرز بتوانێت مێزەکە بەروی ئارتیتا و تیپەکەیدا ھەڵبگەڕێنێتەوە ، بەڵام ئەو گێمەش وێرای ھێرشی بەردەوام و لەدەستدانی چەندین ھەلی گۆڵ کردن ، ھەمان سیناریۆی بەشی یەکەم دوبارە بۆوە و یارییەکە بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتایی ھات و ژێر دەریاییە زەردەکان توانیان خۆیان بگەیەننە یاری کۆتایی و ئارسناڵیش لە گەیشتن بە یاری کۆتایی و ھەروەھا چانسی گەرانەوەشی بۆ ریزی گەورەکان بێ ھیوا بوو.