لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ، ڕاھێنەرەکەی مان سیتی سەرەتا باسی لەوەکرد کە سەرکەوتنیان بۆ یاریی کۆتایی بەڵگەی ئەوەیە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا کارێکی گەورەیان کردووە و جگە لەوەش جامی کاراباو کەپیشیان بەدەست ھێناوەو لە نازناوی پرێمەرلیگیش نزیکن .


لەبەشێکی تری وتەکانیدا گواردیۆلا باسی ئاستی یاریزانەکانی کرد لە یارییەکەی پاریس سان جێرماندا و ئەوەی خستەڕوو کە لە نیوەی یەکەمدا نەیان توانی بەشێوەیەکی باش یاریی بکەن ،بەڵام لە نیوەی دووەمدا ئاستێکی سەرسوڕھێنەریان پێشکەشکردووە .


گواردیۆلا لەبارەی ئاستی ڕیاز مەحرەزیشەوە کە ھەردوو گۆڵەکەی سیتی تۆمارکردبوو لە یارییەکەدا ، ئاماژەی بەوەدا کە ئەو یاریزانە کوالێتی و بەھرەیەکی سەرسوڕھێنەری ھەیەو ھەمیشە لە یارییە گەورەکاندا خۆی دەسەلمێنێت .