لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ و لە نێو یاریگای ئیتحاد ، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی میوانداری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی کرد .


سیتیزن کە لە یاریی یەکەمدا بە ئەنجامی ٢-١ سەرکەوتنی بەسەر پاریسییەکاندا نوسیبووەوە ، لەم یارییەشدا سەرکەوتنی دوبارە کردەوە و بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە میوانەکەیان بردەوە .


یارییەکە کە لە کەشوھەوایەکی تەرزەو باراناویدا بەڕێوەچوو ، یاریزانانی مان سیتی تەنیا ١١ دەقەیان پێویست بوو بۆ ئەوەی پاریس لە ھەر گەڕانەوەیەک بێ ھیوا بکەن ، ئەوەی دوای ئەوەی ریاز مەحرەزی جەزائیری گۆڵی یەکەمی تیپەکەی تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەو شێوەیە کۆتایی ھات .
لە نیوەی دووەمیشدا و لە دەقەی ٦٣ ئەستێرە جەزائیرییەکە جارێکیتر گەڕایەوە بۆ ھەژاندنی تۆڕی پی ئێس جی و گۆڵی دووەمی خۆی و مان سیتی تۆمارکرد و شینە ئاسمانییەکانی گەیاندە یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگ .


جێی ئاماژەیە ئەم جاری یەکەم بوو مان سیتی لە مێژووی خۆیدا بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگ سەرکەوێت .