دوای ئەوەی نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی ھات، لە نیوەی دووەمدا سێلتا شەش دەقەی پێویست بوو بۆ ئەوەی گۆڵی یەکەم لە ڕێگەی پرایس میندێزەوە تۆمار بکەن .


لە دەقەی ٧٤یش ئۆگۆستۆ سۆلاری بە تۆمارکردنی گۆڵی دووەم سەرکەوتن و سێ خاڵی یارییەکەی بۆ سێلتا بەدەستھێنا .


بەم سەرکەوتنە کۆی خاڵەکانی سێلتا ڤیگۆ بۆ ٤٤ خاڵ بەرزبووەوە و بە شێوەیەکی کاتی پلەی نۆیەمی ڕیزبەندی لالیگایان گرت، لیڤانتیش بە ٣٨ خاڵەوە لە پلەی ١٢یەمدایە.