تۆخێل پێکانی ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێری ڕاگەیاند
کوردسات نیوز
٣٠ی نیسانی ٢٠٢١
٥٥٧
لە پرێس کۆنفرانسێکدا پێش یارییەکەی فۆلھام لە ھەفتەی ٣٤ی پرێمەر لیگ تۆخێل سەرەتا باسی ماتیۆ کۆڤاچیچی کرد و ڕایگەیاند ، کە ئەو یاریزانە بەشداری راھێنانەکانی کردووە بەڵام ھێشتا متمانەی تەواوی بە خۆی نییە و ھەست بە ئازار دەکات بۆیە لە یارییەکەی فۆلھام دوری خستووەتەوە .
لەبارەی پێکانەکەی ڕۆدیگێریشەوە ، ڕاھێنەرە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەدا کە ئەو یاریزانە لە دوا دەقەکانی یارییەکەی ریاڵ مەدرید لە چامپیۆنز لیگ تووشی پێکان بووە بۆ یارییەکەی فۆلھام ناتوانێت یاریی بکات ، بەڵام دڵنیایە لەوەی ئەو یاریزانە بۆ یاریی دووەمی چێڵسی بەرامبەر ڕیاڵ دەگەڕێتەوە کە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داھاتوو ئەنجام بدرێت .
تۆخێل وتیشی کە یارییەکەی فۆلھام چانسێکی باشە بۆ ئەوەی پێگەی خۆیان لە پلەی چوارەمدا بەھێزتر بکەن بۆیە ھەموو ھەوڵێکیان بۆ بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە دەبێت .