لە میانی یارییەکانی خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید میوانداری بیتیسی کردو یارییەکەش بەبێ گۆڵ کۆتایی ھات.

لە گێمی یەکەم ریاڵ مەدرید باشتر بوو کە بەتەواوی کۆنتڕۆڵی ریتمی یارییەکەی کردبوو توانیشی چەند جارێک مەترسی لەسەر گۆڵی کلاودیۆ براڤۆ دروست بکات بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن.

لەسەرەتای گێمی دووەمیش رۆدریگۆ نزیک بوو لەوەی گۆڵی یەکەم بکات بەڵام ستونی گۆڵ بووە رێگر.

لەدوای ئەو چەند ھەلێکی مەترسیدار بۆ بیتیس رەخسا بۆ ئەوەی گۆڵی پێشکەوتن بکەن بەڵام بەخت یاوەریان نەبوو.

لەبەرامبەردا ریاڵ مەدریدیش نەیتوانی سود لە چەند ھەلێک وەربگرێت کە بۆی رەخسا و یارییەکەش بەبێ گۆڵ کۆتایی ھات.