یەکەم میدالی پێشبڕکێی مەلە بۆ ئەمریکا بوو
٢٥ی تەمووزی ٢٠٢١
١٬٦٤٧
یەکەم پێشبڕکێی کۆتایی مەلەوانی بۆ ئاستی کوڕان لە ئۆڵۆمپیاد تۆکیۆ پێشبڕکێی مەلەی ٤٠٠ مەتری ھەمەجۆر بوو.
دوای رکابەریەکی بەھێزیش ئەستێرە ئەمریکیە توانی بەر لە ١٠٠ مەتر لە کۆتایی بچێتە پێشەنگی و تا کۆتایی پارێزگاری لێ بکات.
دواجاریش ماوەکەی بە ٤ دەقیقە و ٩ سانیەو لەسەد ٤٢ی سانیەیەک بڕی و پێش جەی لیسیرلاندی ھاونیشتمانی کەوت و میدالی بڕۆنزیش بۆ بریندۆن سمیسی ئوسترالی بوو.