مێسی و رۆناڵدۆ جارێکیتر رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە
کوردسات نیوز
٢٤ی تەمووزی ٢٠٢١
١٬٩٣١
یەکەم بەشداری مێسی لە جامی گامپەر بەرامبەر یانەی یوڤانتۆس بوو لە ساڵی ٢٠٠٥ و تیایدا یانە کەتەلۆنییەکە بە لێدانی یەکلاکەرەوە بە خانمە پیرەکە دۆڕا .
یانەی بارسێلۆنا وەکو نەریتێکی ساڵانە کە لە ١٩٦٦ وە دەستی پێکردووە ، پێش دەستپێکی ھەموو وەرزێکی جامی گامپەر رێکدەخات و ھەرجارەو رووبەڕووی یانەیەک دەبنەوە .
سایتی رەسمی بارسا رایگەیاندووە کە رکابەری ئەمجارەیان لە یاریی جامی گامپەر یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی دەبێت و یارییەکەش رۆژی ٨ی مانگی داھاتوو ئەنجام دەدرێت .
بارسا ئەوەشی راگەیاندووە کە لەو یارییەدا بۆ یەکەم جار دەرگای یاریگای کامپ نۆ بە رووی ھاندەراندا دەکەنەوە ، بەڵام بەھۆی رێکارەکانی خۆ پارێزییەوە لە ئیسپانیا تەنیا رێگە بە لەسەدا ٢٠ی ھاندەران دەدەن ئامادەی یارییەکە بن .