گابرێل ھاینز لە ئەرکی راھێنەرایەتی کردنی ئەتەلەنتا یونایتد دورخرایەوە
کوردسات نیوز
١٩ی تەمووزی ٢٠٢١
١٬٨٤٣
ھاینز کە پێشتر یاریی بۆ یانەکانی مانچستەر یونایتد و ریاڵ مەدرید کردووە ، لە ١٣ یارییدا لەگەڵ ئەتەلەنتا تەنیا دوو سەرکەوتنی بەدەست ھێنابوو و چوار شکست و حەوت یەکسان بوونیشی ھەبوو .
دارین ئیلیس سەرۆکی یانەی ئەتلەنتا یونایتد بە سایتی رەسمی یانەکەی راگەیاندووە کە نەیان ویستووە لەم کاتەی خولی ئەمریکیدا بڕیاریکی لەو جۆرە بدەن ، بەڵام پێیان وایە ئەم ھەنگاوە پێویست بووە بۆئەوەی تیپەکەیان لەو قەیرانە رزگار بکەن کە تێی کەوتوون.
جگە لە ئەنجامە خراپەکانی لە خولی ئەمریکی ، گابرێل ھاینز لەگەڵ چەند ئەستێرەیەکی تیپەکەشی کێشەی ھەبووە لە نێوانیاندا مارتینێزی ھێرشبەرەیان کە بە ئەستێرەی یەکەمی تیپەکەش دادەنرێت .
مارتینێز لە ٩١ یارییدا لە خولی ئەمریکا توانیویەتی ٧٩ گۆڵ تۆمار بکات .