منداڵێکی بەرازیلی لە یارییەکانی ئێکس گەیمس ھەمووان سەرسام دەکات
کوردسات نیوز
١٨ی تەمووزی ٢٠٢١
١٬٦٤٨
گۆی خوری تەمەن ١٢ ساڵ توانی لە نمایشەکەی جوڵەیەک بکات کە ھیچ کام لە بەشداربووان نەیتوانی بیکات و بەھۆیەوە زۆرترین خاڵی کۆکردەوە.
گۆی خوری بووە بچووکترین براوەی میدالی ئاڵتونی لە ئێکس گەیم و توانی پێش ٨ رکابەری بکەوێت لە نێویاندا نموونەی باڵاکەی کە تۆنی ھۆکی ئەفسانەیە و تەمەنی ٥٣ ساڵە.