لە یاریی کۆتایی یۆرۆدا لە نێوان ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ئیتاڵیا کە لە ناو یاریگای ویمبیلی ئەنجامدرا ، ژمارەیەکی زۆر ھاندەر بەبێ بلیت چووبوونە نێو یاریگاوەو لە ناو یاریگاشدا پشێوی روویدابوو و ھەندێک شت گیرابووە یاریزانەکان ، ھاوکات لە دەرەوەی یاریگاش شەڕ لە نێوان ھاندەراندا دروست بووە .
لەوبارەیەوە یوفا بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھاندەرانی ئینگلتەرا لە کاتی وتنەوەی مارشی نیشیتمانی ئیتاڵیادا پشێویان دروست کردووە .
جگە لەوەش چەند لایەنێکی نافەرمی داوایان کردووە ھاندەرانی ئینگلتەرا بەھۆی ھەڵسوکەوتەکانیانەوە لە یارییەکانی یۆرۆدا ، رێگەیان پێنەدرێت گەشتی وڵاتی قەتەر بکەن بۆ بینینی یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢.