ئەندامێکی وەفدی ئۆگەندا کە مەبەستی بەشداری کردن لە ئۆڵۆمپیاد رویان لە ژاپۆن کردوە پشکنینی پێش  رۆیشتنە ناو خاکی ژاپۆن بۆ کراوە و پشکنینەکەشی پۆزەتیڤ بووە بۆیە رێگەی پێنەدرا بچێتە خاکی ژاپۆن.


٨ ئەندامی تری ھەڵبژاردەکە کە پشکنینەکەیان نێگەتیڤ بوو بە پاسی تایبەت گواسترانەوە بۆ شاری ئۆساکای ناوەڕاستی ژاپۆن کە لەوێوە ئامادەکاری دەکەن بۆ ئۆڵۆمپیاد.


بەرپرسی لیژنەی رێکخەری ئۆڵۆمپیادی رایگەیاند کە وڵاتەکەی ئامادەکاری باشی کردوە بۆ ئەوەی بەباشی لەگەڵ دۆخی لەو شێوەیە مامەڵە بکات.


ئەوەی جێگەی سەرنجیشە سەرجەم ئەو وەرزشکارانەی ئۆگەندا ڤاکسینان بەکارھێناوەو پێش ئەوەی گەشتیش بکەن بۆ ژاپۆن پکشنینیان بۆ کراوەو ئەنجامەکەی نێگەتیڤ بووە.