یەکێتی تۆپی پێی دانیمارک بەیانێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و تیایدا نوسیوویەتی ئیریکسن دوای ئەنجامدانی نەشتەگەرییەکی سەرکەوتوو دۆخی بەرەو باشتر چووە و لەسەر ڕێنمایی پزیشکەکان نەخۆشخانەی جێھێشتووە.


لای خۆشییەوە لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئیریکسن نوسیوویەتی نەشتەرگەرییەکە بەسەرکەوتوویی ئەنجامدرا و ئێستا لە دۆخێکی باشدایە.


ھەروەھا سوپاسی خۆشی ئاڕاستەی ھەموو ئەو کەسانە کردووە کە ھاوسۆز بوون بۆی و وتووشیەتی کارێکی زۆر نایاب بوو کاتێک ئەو ھەموو خۆشەویستییەم پێگەیشت.


ئەوەی جێی باسیشە لە دوای ئەوەی ئەو یاریزانە نەخۆشخانەی جێھێشت، سەردانی کەمپی ڕاھێنانەکانی ھەڵبژاردەکەی کرد لە ناوچەی ھیلسینگۆر بۆ ئەوەی ھانی ھاوڕێکانی بدات و دواتریش گەرایەوە ماڵەکەی بۆ ئەوەی لە پاڵ خێزانەکەی پشوو بدات.