کۆڵۆمبیا لە یەکەم یاری بە بەھێزی دەرکەوت و توانی بەربەستی ھەڵبژاردەی ئیکوادۆر تێپەڕێنێت و یەکەم سێ خاڵ بەدەست بھێنێت و لەم یارییەش چاوەڕێ ناکرێت ئەرکی قورس بێت.


ڤێنزوێلا بە یەکێک لە خراپترین ھەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشوور دادەنرێت کە پیشتر نەیتوانیوە نازناوەکە بباتەوەو لەیەکەم یاریش دووچاری شکست بوو، بۆیە دەیەوێت لەم پاڵەوانێتیە سەرکەوتنێک تۆماربکات، ئەمەش بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغی ١٦ بەتایبەت کە لەکۆی پێنج تیپی کۆمەڵەی دووەم چوار تیپ سەردەکەون بۆ قۆناغی داھاتوو.


سەعات ٣ی بەرەبەیانیش ھەڵبژاردەی بەرازیلی رێکخەر و پاڵەوانی پێشوو رووبەڕووی ھەڵبژاردەی پیرۆ دەبێتەوە کە ئەمەی دوایی یەکەم یاری لە پاڵەوانێتییەکە دەکات.


بەرازیل لە یاری دەستپێک بە بەھێزی دەرکەوت و توانی سی گۆڵ لە ڤێنزوێلا بکات و ھەر لەسەرەتاوە دوپاتی کردەوە پاڵێوراوی یەکەمە بۆ بردنەوەی نازناوەکە.


پیرۆ دواین یاری کە ئەنجامی داوە سەرکەوتن بووە بەرامبەر بە ئیکوادۆر لە پاڵاوتنی مۆندیال و دەیەوێت بە سود بینین لەم یارییەش ئەنجامێکی باش بەرامبەر بەرازیل بنووسێتەوە.