دوای ئەوەی مافی میوانداریکردنی یارییەکانی کۆپا ئەمریکا کە ١٣ی ئەم مانگە دەست پێدەکات لە ئەرژەنتین و کۆڵۆمبیا سەندرایەوە کۆنمیبۆڵ بڕیاری دا یاریەکان لە بەرازیل رێکبخات و دوای چەند نەڕازییەکیش دواجار حکومەتی بەرازیل رازی بوو میوانداری یارییەکان بکات.


راگەیاندنی ناوی ئەو شارانەشی میوانداری کۆپا ئەمریکا دەکەن دوای ئەوە ھات بەرپرسانی ناوخۆی ریۆ دی جانیرۆ و برازیلیا و دوو شارەکەی تر رازی بوون میوانداری یارییەکان بکەن.
ئەم ھەواڵەش بووە مایەی خۆشحاڵی سەرۆکی بەرازیل کە رایگەیاند بە بەڕێوەچوونی کۆپا ئەمریکا ژیان بەردەوام بێت سەرەڕای مەترسیەکانی کۆرۆنا.


بە راگەیاندنی ناوی شارەکانیش دوپات بۆوە کە پاڵەوانێتییەکە لە بەرازیل بەڕێوەدەچێت کۆنمیبۆڵیش رایگەیاند گۆڕانکاری بچوک لە خشتەی یارییەکان دەکرێت کە یاری دەستپێک رۆژی ١٣ی مانگ لە یاریگای مانی گارنیشیا لەنێوان بەرازیل و ڤێنزوێلا دەبێت ئەمەش لە کاتێکدایە دەبوو یاری دەستپێک لە نێوان ئەرژەنتین و چیلی بێت.