پێش شۆفێرە بەرازیلییەکە ھەریەک لە جای فویت و ئال ئۆنسەر سینیۆر و ریک میرزیش یەکی چوار جار نازناوی ئەو پێشبڕکی جیھانییەیان بردووەتەوەو کاسترۆنیڤیزیش چووە ریزی ئەو ئەستێرە گەورانە .
کاسترۆ کە لە ساڵی ٢٠٠٩ پلەی سێیەمی بەدەست ھێنا بوو ، لەو کاتەوە ھەوڵدەدات نازناوی چوارەمی خۆی بەدەست بێنێت و لە کۆتایشدا توانی پێشبڕکێی ساڵی ٢٠٢١ بباتەوە و پێش ئەلێکس بالۆی ڕکابەری کەوت کە لە پلەی دووەمدا بوو .
ئامادەبوونی ١٣٥ ھەزار ھاندەر بۆ بینینی پێشبڕکێکان دەکاتە ڕێژەی لە سەدا ٤٠ی یاریگای ئیندیاناپۆلیس و لەسەر ڕەزامەندی ڕێکخەرانی پێشبڕکێکەو بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی بووە .