بە خاکسپاردی تەرمی ھەژین خوێندنکارە یەکەمەکەی زانکۆ لە سەیدسادق
کوردسات نیوز
٢٩ی ئایاری ٢٠٢١
٩١٠
ھەژین دەرچووی بەشی زمانی کوردی بوو، یەکێک بووە لە خوێندکارە یەکەمەکانی زانکۆکەی، لەمانگی نیسانی ئەمساڵدا بە مەبەستی کۆچکردن بەرەو وڵاتانی ئەوروپا رووی لە تورکیا کردبوو، رۆژی ٢٥ی ئایار لە شارۆچکەیەکی سەر بە پارێزگای ئەدیرنەی تورکیا کە دەکەوێتە نزیک سنورەکانی یۆنان بە رووداوی ھاتوچۆ گیانی لەدەستدا و گەنجێکی دیکەی ھاوڕێشی لەھەمان ڕووداودا بریندار بوو.