ئاگری بیری ژمارە ١٨٣ی کێلگەی نەوتی بای حەسەن کۆنترۆڵ نەکراوە
کوردسات نیوز
٦ی ئایاری ٢٠٢١
٨٢٦
ماوەی دوو ڕۆژە ئاگری بیری ژمارە ١٨٣ی کێلگەی نەوتی بای حەسەن کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە تەقێنرایەوە کۆنترۆڵ نەکراوە و دوو پەرلەمانتاری یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی کێڵگەکەیان کرد، تاوەکو لە نزیکەوە ئاگاداری ھەوڵەکانی کوژاندنەوەی بیرە نەوتیەکان بن و ڕاپۆرتێک لەو بارەیەوە ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران بکەن.