ھاوڵاتیانی موسڵ لە کەشێکی تایبەتدا شەوانی مانگی ڕەمەزان بەسەر دەبەن
کوردسات نیوز
٦ی ئایاری ٢٠٢١
٤٦٤
سەرباری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ھاوڵاتیانی موسڵ لە کەشێکی تایبەتدا شەوانی مانگی ڕەمەزان بەسەر دەبەن، لە دوای بەربانگ و کۆتاییھاتنی ڕۆژێکی قورسی ڕەمەزان، ھاوڵاتیان لە قاوەخانە و چایخانە و شوێنە گشتییەکان کۆدەبنەوە و سەرقاڵی یاری و گێڕانەوەی بیروەری و یادگارییە خۆشەکان دەبن.