وردەکاریی سەردانەکەی هاكان فیدان بۆ بەغداد
٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
ئەجێندای سەردانی ئەمجارەی هاكان فیدان بۆ بەغداد چەند پرسێكی گرنگی لەخۆگرتووە، لەنێویاندا پێداچوونەوە بە پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و بەغداد و پتەوكردنی سنووری نێوان هەردوو وڵات.
ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی و رۆژنامەی دەیلی سەباحی توركیا رایانگەیاندووە، هاكان فیدان وەزیری توركیا لە سەردانەكەی بۆ بەغداد، بەجیا لەگەڵ هەریەك لە د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق و محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق و هەروەها، مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆببێتەوە.
بڕیارە لە پەراوێزی كۆبونەوەكانی لە بەغداد، هاكان فیدان لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای عیراق، میكانیزمی چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی عیراق و توركیا و رێككەوتنەكانی نێوان هەردوو وڵات و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە تاوتوێ بكات.
هەر لە زنجیرە كۆبونەوەكانیدا، وەزیری دەرەوەی توركیا جەخت لەسەر پێداگری وڵاتەكەی دەكاتەوە، بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عیراق لە سەرجەم بوارەكاندا و هاوكات، ستایشی حكومەتی عیراق دەكات لەسەر گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لەبارەی دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل لە ناوچەكە و روداوەكانی سوریا، بەجۆرێك كە كاریگەری خراپی لەسەر عیراق نەبێت.
لە بەشێكیتری دیالۆگەكانی ناو كۆبونەوەكاندا، وەزیری دەرەوەی توركیا ئاماژە بە گرنگی بنیادنانی پەیوەندییەكی باشی نێوان حكومەتی عیراق و حكومەتی نوێی سوریا دەكات، بە جۆرێك كە سوودی بۆ هەردوو وڵات و ناوچەكە هەبێت.
خاڵێكی تری ئەجندای سەردانەكەی هاكان فیدان، تایبەتە بە هەرێمی كوردستان و بڕیارە ناوبراو لەوبارەیەوە، لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای عیراق، گفتوگۆ لەسەر دوو دۆسییەی گرنگ بكات، ئەوانیش دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان و ئەو رێوشوێنە ئەمنییانەی بەرامبەر پارتی كرێکارانی كوردستان گیراوەتەوە.
بڕیارە دوای تەواوبوونی كۆبونەوەكانی لە بەغداد، هاكان فیدان كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی لەگەڵ هاوتا عیراقییەكی ئەنجامبدات و ناوەڕۆك و ئەنجامی كۆبونەوەكانی لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای عیراق ئاشكرابكات و دواتر، بگەڕێتەوە ئەنکەرە.
دوایین سەردانی وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ عیراق، بە یاوەری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بوو، كە لە رۆژی 22ـی نیسانی 2024، سەردانی بەغدادیان كرد و تیایدا 27 یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنیان لەنێوان عیراق و توركیا ئیمزاكرا، كە گرنگرتینیان رێككەوتنی ئاو بوو، دواتریش سەرۆك كۆمار و وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی هەولێریان كرد و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای هەرێمی كوردستان