یەکێک لەو وڵاتانە تورکیایە، کە بەھۆی شەڕی ئۆکراینەوە، نرخی غازی سروشتیی بۆ ماڵان ٣٥% و بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا ٤٤% بەرزبووەتەوە، جگەلە بواری وزە، تورکیا لە چەندین ئاستی تر، پەیوەندیی قوڵی لەگەڵ روسیا و ئۆکراین ھەیە و ساڵانە لەگەڵ روسیا بە بەھای ٣٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار و لەگەڵ ئۆکراینیش بە بەھای ٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار، ئاڵوگۆڕی بازرگانی ھەیە.