لە كەركوك چەندین گرفت و كەمی خزمەتگوزاریی هەیە
کوردسات نیوز
٢ی نیسانی ٢٠٢٢
٥٩٧
ھاووڵاتیانی کەرکوک ڕەخنە لە لێدوانەکانی ڕاکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت دەگرن کە ڕایگەیاندووە ئیدارەی کەرکوک خزمەتگوزاری گەیاندووەتە ھەموو ناوچەکانی کەرکوک بە بێ جیاوازی.
ھاوکات "سەباح حەبیب" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، کێشە و گرفتەکانی کەرکوک ھۆکارەکەی بۆ بێ پلانی ئیدارەی شارەکە دەگەڕێتەوە.