قازی محەمەد لە ساڵی ١٨٩٣ لە شاری مەھاباد لەدایکبووە و لە دوای کۆچی دوایی باوکی لە ١٩٤١ بووەتە قازی مەھاباد، دوای دامەزراندنی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان بە سکرتێری کۆمەڵەکە ھەڵبژێردراوە،  قازی محەمەد و ھاوڕێکانی دوای ڕاپەڕینی ناوچە کوردییەکان ڕۆژھەڵات و ڕزگارکردنیان لە دەستی دەسەڵاتی پەھلەوی لە ٢٢ی کانونی یەکەمی ١٩٤٦ لە شاری مەھاباد کۆماری کوردستانیان دامەزراند، بەڵام دوای ١١ مانگ لە دامەزراندنی کۆمارەکە، لە ٣١ی ئاداری ١٩٤٧ قازی محەمەد و سەدر و سەیفی قازی لەسێدارەدران.