پارێزەرێکیش دەڵێت، دیاردەی کۆڵبەری بەھۆی ھەژاری و بێکارییەوە دروستبووە، لە ئێستاشدا لە کۆی ٥ پارێزگای خۆرئاوا و خۆرھەڵاتی ئێران نزیکەی ٤٠ بۆ ٥٠ ھەزار کەس کاری کۆڵبەری دەکەن.

پارێزەران جەخت لەوەش دەکەنەوە، بە پێی دەستووری ئێران دەبێت ھەر تاکێکی ئێرانی بە شێوەیەکی یەکسان لە داھاتی وڵات سودمەند بن.