رووفاتی ١٧١ ئەنفالکراو دەگەڕێندرێتەوە ھەرێمی کوردستان
٨ی ئازاری ٢٠٢٢
٣١١
روفاتەکان زۆرینەیان خەڵکی گوندەکانی گەرمیانن و بەر لە دووساڵ لە بیابانەکانی سەماوە گۆڕە بەکۆمەڵەکەیان ھەڵدراوەیەوە، بڕیارە لەپاش رێکارە یاسایی و پزیشکیەکان رادەستی ھەرێم بکرێنەوە. دەزگای شەھیدانی عیراقیش رایدەگەیەنێت، لە داھاتوویەکی نزیکدا کەس وکاری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێمی کوردستان سودمەن دەبن لە کورسی خوێندنی باڵا و سەرجەم ئەو ئیمتیازاتانەی کە ھەن.