لەگەڵ گەیشتنیان بۆ ئیتاڵیا، ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن لە پێشوازی ئەو منداڵە ئۆکراینیانەدا کە ژمارەیان ١٣ منداڵە لە فڕۆکەخانە بوون بۆ ئەوەی بە زووترین کات منداڵەکان بیانگەیەننە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجە و بەردەوامیی بە چارەسەریان بدرێت، "ئەلبێرتۆ سیریۆ" سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی بیدمۆنتی ئیتاڵیش کە لە پێشوازی منداڵەکاندا بوو ڕایگەیاند، بە ھەموو توانایانەوە ھاوکاری ئەو منداڵانە دەکەن.

ئەو ١٣ منداڵە دوای چەند ڕۆژێک لە چاوەڕوانی و ئاستەنگی زۆر، لەلایەن حکومەتی ھەرێمی (بیدمۆنتی) گەیەندراونەتە ئیتاڵیا و دایک و باوک و خوشک و براکانیشیان لەگەڵیاندان بۆ ھاوکاریکردنیان، ٣ کۆمپانیاش ئەرکی گواستنەوەی ئەو منداڵانە و کەسوکارەکانیانی لە ئەستۆ گرتووە.