شەشەم کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پزیشکانی منداڵان لە سلێمانی دەستپێکرد
٣ی ئازاری ٢٠٢٢
٦٥٧
لە کۆنفڕانسەکەدا زیاتر لە ٣٠ توێژینەوە لە لایەن پزیشکانەوە پێشکەش دەکرێن، ئامانج لە کۆنفڕانسەکەش زیاتر گرنگیدانە بە پسپۆڕی وورد لە نەخۆشیەکانی منداڵان و زۆرترین بابەتی توێژینەوەکانیش بۆ ئەو بوارە تەرخانکراوە.