بە پێی توێژنەوەکانی توێژەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی کۆمار و کۆمپانیای پاوەر پترۆڵ  کە لە وۆرک شۆپەکەدا پێشکەشیان کرد، دەتوانرێت لە ڕێگەی ئامێری تەکنەلۆۆژیاوە چاودێری بڕ و جۆری سوتەمەنی ناو تەنکەر و کۆگاکانی ھەڵگرتنی سوتەمەنی بکرێت و ئامێرەکە ھەستیار دەبێت لە ھەر گۆڕانکاریەک کە بکرێت لە کوالیەتی سوتەمەنیەکەدا لەو شوێنەوەی بار دەکرێت تا گەیاندنی بە شوێنی مەبەست، ئامێرەکە لە ڕێگەی کۆمپانیایەکی بواری سوتەمەنی و کانزاکانەوە ھاوردەی ھەرێم کراوە.