دوای ھەشت ساڵ کچێکی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگارکرا
کوردسات نیوز
١٦ی شوباتی ٢٠٢٢
٧٣٢
ڕۆزە ئەمین لە ساڵی ٢٠١٤ لەگەڵ ھەموو ئەندامانی خێزانەکەی کەوتنە دەستی تیرۆریستانی داعش، ھەرچەندە ڕۆزە لەگەڵ نەنکی و دوو خوشکی ڕزگارکراون، بەڵام تا ئێستا برایەکی و ٣ خوشک و دایک و باوکیشی چارەنووسیان نادیارە.