ڕێکخراوی سپارکی ھۆڵەندی لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە ڕێگەی کەسانی شارەزا و ڕاھێنەرانی ھۆڵنداوە، ڕاھێنان بە ژمارەیەک لە ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی لە دامەزراوەکانی حکومەت دەکات، بە ئامانجی داڕشتنی پلانێکی نیشتیمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی و توندوتیژی لە ھەرێمی کوردستان.

ڕەھێل قەرەداغی، سەرۆکی ڕێکخراوی سپارکی ھۆڵەندی لە ھەرێم ڕایگەیاند، دەیانەوێت لە پلانەکەیاندا گەنجان سەنتەر بن.