داوا دەکرێت ئەنجومەنی خانمان لە عێراق دروست بکرێت
کوردسات نیوز
١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
٧٥٤
چالاکوانێکی بواری مافەکانی ژنان لە کەرکوک دەڵێت، نەبوونی ئەنجومەنی خانمان لە پاڵ نەبوونی یاسایەکی ھاوچەرخ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی خێزانی، ھۆکارن بۆ زیادبوونی ڕێژەی توندوتیژی لە کەرکوک، کە بە پێی ئامارێکی پۆلیسی شارەکە، ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٥٠٠ حاڵەتی توندوتیژی خێزانی لە کەرکوک تۆمار کراون.