چالاکوانانی مەدەنی لەشاری کەرکوک دەڵێن ماددەی ھۆشبەر لە کەرکوک بڵاوبوەتەوە بەتایبەت لەناو گەنجاندا، ئاستی بڵاوبونەوەکەش ھێشتا حاڵەتە و نەبوەتە دیاردە، بەڵام بە مەترسی بۆ سەر تەندروستی تاک وەسف دەکرێت، بەرێوەبەری ھۆبەی نەھێشتنی ماددەی ھۆشبەریش لە پارێزگای کەرکوک  دەڵێت، چاودێری ئەو رەوشە دەکەن و کار بۆ کۆنترۆڵکردنی دەکەن.