داعش پەلامارەکانی بۆ سەر پێشمەرگە لە سنوری ناحیەی پردێ زیاد کردووە
کوردسات نیوز
٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
٨٨١
ماوەیەکە پەلامارەکانی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە سنوری ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکوک زیادیان کردوە و فەرماندە باڵاکانی سوپا و پێشمەرگە و پۆلیسیش دەڵێن لێکۆڵینەوە لە پەرەسەندنی پەلامارەکانی داعش دەستیپێکراوە و کاری ھاوبەش دەکەن بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییانەی دەکەونە نێوان سوپا و پێشمەرگەوە.