دووەمین فێستیڤاڵی شانۆ لە کەرکوک دەستیپێکرد
کوردسات نیوز
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
٥٣٠
فێستیڤاڵەکە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری و دەزگای فێستیڤاڵی شانۆیی کەرکوک بەسپۆنسەری میدیایی دەزگای میدیایی کوردسات و کەناڵی کەرکوک بەرێوەدەچێت.
لە فێستیڤاڵەکەشدا ١٤ کاری شانۆیی و چەند کۆڕ و سیمینارێک پێشکەش دەکرێن، خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵەکە بەناوی خولی عەلی کەریم رێکخراوە وەک وەفایەک بۆ پەنجا ساڵ کاری ھونەرمەند عەلی کەریم لەبواری شانۆ و درامادا.