ئەو کچەی لە بەغداد بەتێزاب سوتێنرا قسە بۆ کوردسات نیوز دەکات
کوردسات نیوز
١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
٦٨١
ئەو کچە ناوی مریەمە و لەکاتی خەودا لەلایەن کوڕێکەوە تێزابی پێداکراوەو دەموچاوی بەتەواوەتی سوتاوە، مریەم لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز چیرۆکی خۆی باس دەکات و دەڵێت ، دەڵێت بە ھەر نرخێک بێت، مافی خۆی دەوێت. دەیەوێت دەنگم بگات بە رای کشتی و ھەموان دەنگی ببیستن.