لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە سلێمانی کۆنفرانسێکی زانستی بەڕێوەچوو
کوردسات نیوز
١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
٣٤٦
لە کۆنفرانسەکەدا ٦٥ توێژینەوەی زانستی لە ماوەی ٢ ڕۆژدا لەسەر پرسی جینۆساید و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی پێشکەش دەکرێت، لە دوای تەواو بوونی کۆنفرانسەکەش ڕاسپاردەکانی کۆنفرانس دەنوسرێنەوە و ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێن بۆ ئەوەی لە ئاستێکی باڵادا لەسەر پرسی جینۆساید کار بکرێت.