ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە گەرمەسێر و قەرەتەپە بەڕێوەچوو
کوردسات نیوز
٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
٥٤٢
وەزارەتی پێشمەرگەش ڕایگەیاند، بە مەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان لەو ناوچانەدا ئەنجامدا، کە دەکەونە ناوچەی بایەخپێدراوی ئەمنی ھاوبەش لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق.
ھاوکات "مستەفا کازمی" فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق و وەفدێکی پلە باڵای سەربازی سەردانی میحوەری "مەخمور- گوێر" و گوندی "لھێبان"یان کرد، بۆ ھەماھەنگی زیاتر لە نێوان سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگە.