پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی لەسەر ئەركی یەكێتیی نۆژەن دەكرێتەوە
کوردسات نیوز
٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
٧٩٨
پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەهۆی كۆنبوون و خراپبوونی چەند بەشێكی بیناكە مەرجەكانی خوێندنی وانە هونەرییەكانی تێدا نەبوو، وەك هەنگاوێك بە ئاراستەی زیاتر خزمەتكردنی بواری هونەریی لەسەر پێشنیاز و ڕاسپاردەی "شاناز ئیبراهیم ئەحمەد" ، ئیدارەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی بیناو بەشەكانی پەیمانگاكەیان خستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و لە ئێستادا زیاتر لە نیوەی كارەكانی نۆژەنكردنەوەكە تەواو بووە.