کڵێسای مار گۆرگیس یەکێکە لە کۆنترین کڵێساکانی شاری موسڵ و لە سەدەی ١٣ بنیادنراوە، بەڵام لە جەنگی ئازادکردنەوەی موسڵ بینای کڵێساکە زیانی بەرکەوت و ڕووخا، کڵێساکە لەلایەن ئیدارەی نەینەوا بە ھاوکاری رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان نۆژەنکراوەتەوە و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و کەسایەتییەکانی ئاینی دوای چوار ساڵ یەکەم رێورەسمی ئاینی تێدا بەڕێوەچوو.