ڕێکخراوی داک بۆ گەشەپێدانی ژنانی ئێزدی دەڵێت، لە بەڕێوەبەرایەتی بەشەکانی زانکۆ و فەرمانگە حکومییەکانی دھۆک ژنانی پێکھاتەکان وەک پێویست بەشدار نین، مامۆستایانی زانکۆش بە پێویستی دەزانن ڕۆڵی زیاتر بە ژنانی پێکھاتەکان بدرێت.