کەمی ڤۆڵتیەی کارەبای نیشتیمانی یەکێکە لە گرفتەکانی قەزای داقوق
کوردسات نیوز
٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١
٥٩٨
لەسەر داوای پەرلەمانتارێکی یەکێتیش لە ئەنجومەنی نوێنەران، وەزیری کارەبای عێراق بڕیاریداوە بە دروستکردنی وێستگەیەکی نوێی لە داقوق کە کێشەی کەمی ڤۆڵتیە چارەسەر دەکات.
پرۆژەکە تێچووەکەی نزیکەی یەک ملیار دینارە و لە ئێستادا ٤٠٪ی کارەکانی تەواو کراون و بڕیارە لە ماوەی ٤٥ ڕۆژدا بە تەواوی جێبەجێ بکرێت.