جوتیارانی گوندی (سەربیر) لە ناحیەی پردێ بە ئامانجی پڕکردنەوەی بەرھەمی ناوخۆ و دەستکەوتنی بژێوی، نزیکەی ٤٥ ڕۆژ پێش ئێستا تۆوی خەیاریان لە زەوییەکانیان چاند، بەڵام ئێستا سەرقاڵی ھەڵکەندنی لق و پۆپەکانی خەیارە چێنراوەکەن، چونکە بۆیان دەرکەتووە ئەو تۆوەی لە وڵاتێکی دراوسێوە ھاوردەکراوە ساختەیە و دوای ئەو ماوە زۆرە ھیچ بەروبوومێکی نەگرتووە.