حەوت ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی گوندی کۆجۆ لەلایەن داعشەوە تێدەپەڕێت و تائێستاش ١٤٠ کەس لە خەڵکی ئەو گوندە بێسەروشوێنن کە زۆربەیان کچ و ژنن، لە دوای تێپەڕبوونی ئەو حەوت ساڵە، زۆربەی دانیشتوانی کۆجۆ ئاوارەن و لە رەوشێکی خراپدا ژیان بەڕێ دەکەن، چەندین گۆڕی بە کۆمەڵیش لە گوندەکە ھەیە کە تا ئێستا ھەڵنەدراوەنەتەوە.