سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانیش داوا دەکات ھەرێمی کوردستان پابەندی یاسای ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠١٩ بێت بۆ کردنەوەی نوسینگەیەکی ھەماھەنگی نێوان ھەرێم ‌و بەغداد بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە ھەموو دەروازە سنورییەکان بە حکومەتی عێراقەوە ببەسترێتەوە.

ئەندامێکی لیژنەی چاودێری جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەتیش دەڵێت، ژمارەیەکی زۆر لە دەروازەی سنوری لە عێراق، لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتدا نییە ‌و فەرمانی کردنەوەیان نییە.